CIVILICA We Respect the Science
(ناشر تخصصی کنفرانسهای کشور / شماره مجوز انتشارات از وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی: ۸۹۷۱)

زاری «کوردیی ناوەندی» و ناوە هەمەچەشنەکانی: چەند سەرنجێکی نوێ

عنوان مقاله: زاری «کوردیی ناوەندی» و ناوە هەمەچەشنەکانی: چەند سەرنجێکی نوێ
شناسه ملی مقاله: JR_JOKI-7-2_014
منتشر شده در در سال 1400
مشخصات نویسندگان مقاله:

سوداد ڕەسوول - دانشجوی دکتری زبان شناسی اجتماعی، دانشگاە ساینس، مالزی، دانشکده زبانها، ادبیات و ترجمە. پینانگ، مالزی.

خلاصه مقاله:
زارە کوردییەکان بە ناوی جۆراوجۆری وەک کورمانجی، سۆرانی، کەڵهوڕی و هتد ناسراون، هەندێک شێوەزاریش بە ناوی عەشیرەت و ناوچە و شار ناسراون وەک جافی، سورچی، خۆشناوەتی، سلێمانی، هەولێری، گەرمیانی و تاد. دیالێکتی کوردیی ناوەندی وەک زارێکی سەرەکیی زمانی کوردی کە ئێستا زیاتر بە «سۆرانی» ناوبانگی هەیە، هەر لە سەرەتای گەشەکردنی وەک زمانێکی ئەدەبی لە میرنشینی باباندا لە کۆتایی سەدەی هەژدەهەمەوە هەتا ئێستا بە چەندین ناوی جیاواز ناسراوە. ئەم زارە کوردییە لە سەرەتادا لە نێو شیعری شاعیرانی میرنشینی باباندا هەتا سەرەتای سەدەی بیستەمیش بە «کوردی» ناوی هاتووە، بەڵام زاری دیکەی کوردی وەک کوردیی باکوور بە «کورمانجی»، کوردیی گۆرانیش بە « گۆران» و هەندێک جاریش بە «کوردی» ناوی هاتووە. لە بیستەکانی سەدەی بیستەم، زاری کوردیی ناوەندی ناوێکی نوێی بۆ پەیدا دەبێت و بە «بابانی» دەناسرێت، دواتریش بە کرمانجیی خواروو و کرمانجیی ناوەڕاست دەناسرێت. لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمیش ناوێکی نوێی بۆ پەیدا دەبێت و بە «سۆرانی» دەناسرێت. ئەم ناوەی دوایی ئێستا باوترین ناوە بۆ ئەم زارە کوردییە. لەم توێژینەوەیەدا ڕەگ­وڕیشەی پەیدابوونی ئەم ناوانە و چۆنیەتیی بڵاوبوونەوەی شی کراوەتەوە. ئەمەش ڕوون کراوەتەوە کە ناوی سۆرانی ناوێکی گونجاو نییە بۆ ئەم زارە، چونکە ئەم ناوە هیچ پێشینەیەکی مێژوویی نییە و لە کۆندا ناوی میرنشینێک بووە و ئێستاش ناوێکی ناوچەییە بۆ بنزارێکی ناوچەیی کوردیی ناوەندی، بۆیە ئەم ناوە لەگەڵ قەوارەی ئاخێوەرانی ئەم زارە ناگونجێت کە لە دوو بەشی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندان. لە ڕووی جوگرافییەوەش، ئەم زارە لە ناوەڕاستی کوردستان و لە نێوان هەردوو زاری سەرەکیی کوردی، کوردیی باکوور و کوردیی خواروو، هەڵکەوتووە، بۆیە ڕاستترین و زانستیترین ناو بۆ ئەم زارە، کوردیی ناوەندییە.

کلمات کلیدی:
کوردی, کورمانجی, سۆرانی, زمانی ئەدەبی, کوردیی ناوەندی, میرنشینی بابان

صفحه اختصاصی مقاله و دریافت فایل کامل: https://civilica.com/doc/1907455/