CIVILICA We Respect the Science
(ناشر تخصصی کنفرانسهای کشور / شماره مجوز انتشارات از وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی: ۸۹۷۱)

سازدانی دژەبیرەوەری له ڕۆمانی کوردیدا: خوێندنەوەی سێ بەرهەمی عەتا نەهایی

عنوان مقاله: سازدانی دژەبیرەوەری له ڕۆمانی کوردیدا: خوێندنەوەی سێ بەرهەمی عەتا نەهایی
شناسه ملی مقاله: JR_JOKI-7-1_008
منتشر شده در در سال 1400
مشخصات نویسندگان مقاله:

عثمان هدایت - دانشجوی دکتری، گروه جامعه شناسی، دانشگاه شیراز، شیراز، ایران

خلاصه مقاله:
به ­هۆی چەقبەستوویی سازدانی بیرەوەریی میژوویی لەگەڵ ئیدیۆلۆژیی دروست کردنی دەوڵەت-­ نەتەوەدا، سازدانی بیرەوەریی مێژوویی پەرەی سەندوووه. دەوڵەت-­نەتەوەکان به تایبەت له ڕۆژهه­ڵاتی ناویندا دەستیان داوەتە سازدانی بیرەوەریی مێژوویی گشتگیر و کەمینه ئێتنیکییەکانیان به تایبەت نەتەوەی کورد، بۆ بەرەنگاری، دژه­بیرەوەرییان سازاندووه. بۆ باس کردن لە­سەر سازاندنەوەی بیرەوەری و ئیستراتژییەکانی دژەبیرەوەری، کەڵکمان لە ڕوانگەی بیرەوەریی خەڵکیی ڕێبازی بیرمنگام و بیرۆکەی دژەبیرەوەریی فۆکۆ وەرگرتووه. پێش ­گریمانەمان ئەوە بووه که ڕۆمانی کوردی توانیویەتی ئه­م سازاندنەوه بگرێتە ئەستۆ و بۆ ئه­م مەبەستە له مێتۆدی شیکاریی گێڕانەوەیی کەڵکمان ­وەرگرتووه. ڕۆمانی یەکەمی عەتا نەهایی، گوڵی شۆڕان ، بە شێوازی ڕیالیستی و بە ستراتژیی خوێندنەوەی واقیعە سیاسییەکانی ڕابردوو بە نێونجێتیی ترۆماکان، ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵک لە بەرامبەر دەسەڵاتی نەخوازراو و کەڵک وەرگرتن لە فۆلکلۆر و بە هێماسازیی کەسایەتییەکان، باس لە ڕووداوگەلێک دەکات کە هاوکات لە نێوان شەڕی یەکەم و دووەمی جیهانی و لە کاتی دروست کردنی دەوڵەت -نەتەوە لە ئێران دا، بە سەر خەڵکی کورددا هاتووە و بوونە هۆی پچڕان و ئاڵۆزیی بیرەوەری لای ئەوان. ڕۆمانی دووەمی نەهایی، باڵندە کانی ده م ­با، باسی ئەزموونی بەرەیەک و ئەزموونی شکستەکانی دەکات. ئەم ڕۆمانە بە ستراتژیی وەبیرهێنانەوە بۆ سازاندنەوەی بیرەوەریی بەرەیەک و هەروەها ڕۆمانتیک­کردنەوەی لەحن بۆ پیشاندانی کارەساتی فەرامۆشی، لە بەرەیەک باس دەکات کە بە خولیاکانیان نەگەیشتوون و بیرەورییەکانیان فەرامۆش کراون. ڕۆمانی سێیەم، گره وی به ختی هه ڵاڵە، بە خوێندنەوەی مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و واقیعە سیاسییەکانی، سیاسی کردنەوەی فۆلکلۆر و کەڵک وەرگرتن لە چیرۆکه کۆنه­کان و هەروەها، باس کردنی کێشەی پەنابەری و سازاندنەوەی مێژوو، دەیهەوێت ئەزموونێکی نوێ لە بیرەوەریی بەرەیی ساز بکات. لە ئەنجامدا، ئەم سێ ڕۆمانە بە سازدانی بیرەوەریی بەرەیی، دژەبیرەوەرییەک ساز دەکەن کە بیرەوەریی لەخوارەوە بۆ سەره و، لە دژی بیرەوەریی ناسیۆناڵیزمی ئێرانی که بیرەوەریی گشتگیری ساز کردووه و لە سەرەوە بۆ خوارە، دەوەستێنەوه.

کلمات کلیدی:
بیرەوەریی مێژوویی, بیرەوەریی گشتگیر, دژەبیرەوەری, بیرەوەریی بەرەیی, ڕۆمانی کوردی

صفحه اختصاصی مقاله و دریافت فایل کامل: https://civilica.com/doc/1907471/