CIVILICA We Respect the Science
(ناشر تخصصی کنفرانسهای کشور / شماره مجوز انتشارات از وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی: ۸۹۷۱)

خواستنی ئاراستەیی له شیعری عەبدوڵڵا پەشێودا

عنوان مقاله: خواستنی ئاراستەیی له شیعری عەبدوڵڵا پەشێودا
شناسه ملی مقاله: JR_JOKI-6-1_008
منتشر شده در در سال 1399
مشخصات نویسندگان مقاله:

یدالله پشابادی - استادیار زبان و ادبیات کردی، دانشگاه کردستان، سنندج، ایران

خلاصه مقاله:
خواستنی ئاراستەیی جۆرێکه له سێ جۆری خواستنی واتایی که سەرەتا جۆرج لەیکاف و مارک جانسۆن له هەشتاکانی سەدەی بیستدا به ڕاشکاوی باسیان لێوه کرد و ڕایان­گەیاند که خواستن یەکێ له بنەماکانی نەک هەر زمانی شیعر و ئەدەب، بەڵکوو زمانی ڕۆژانەشه. له خواستنی ئاراستەییدا لایەن و ڕووگەیەک هەست دەکرێ که واتانوێن یان واتاسازه و زۆرتر دووتەوەری یان دووجەمسەرییه. ئەندێشەی لەیکاف و جانسۆن دواتر بوو به تیۆرییەک و چوارچێوه و بنەماگەلی تایبەت به خۆی بۆ داڕێژرا. ئەم لێکۆڵینەوه به ڕێبازی کتێبخانەیی و بەڵگەیی دەیهەوێ خواستنی ئاراستەیی و نموودەکانی و جێگەوپێگەی له شیعری عەبدوڵڵا پەشێودا وەک شاعیرێکی نوێخواز و بیرمەند که زمانی شیعرییەکەی نزیکه له زمانی ڕۆژانەی خەڵکەوه، لێکبداتەوه. به پێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکه، شیعری پەشێو به هۆی دەوڵەمەندبوونی له ڕووی زاراوه و دەستەواژه و وێنای کەم­وێنەی خەیاڵییەوه کانگایەکی هێژایه بۆ خواستنی ئاراستەیی. نموونەکانی ئەم خواستنه له شیعری پەشێودا زۆرتر دووتەوەری/جەمسەرین و له نموونە تەوەرگەلی سەر/خوار، دوور/نزیک، پێش/پاش و بەرز/نزم و چەند دوانەیەکی تر پێکهاتوون.

کلمات کلیدی:
خواستنی واتایی, خواستنی ئاراستەیی, زمانی کوردی, عەبدوڵڵا پەشێو, شیعری هاوچەرخی کوردی

صفحه اختصاصی مقاله و دریافت فایل کامل: https://civilica.com/doc/1907495/