CIVILICA We Respect the Science
(ناشر تخصصی کنفرانسهای کشور / شماره مجوز انتشارات از وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی: ۸۹۷۱)

گەشتێکی قەسیدە هەمزییە عەرەبییەکەی نالی

عنوان مقاله: گەشتێکی قەسیدە هەمزییە عەرەبییەکەی نالی
شناسه ملی مقاله: JR_JOKI-5-1_008
منتشر شده در در سال 1398
مشخصات نویسندگان مقاله:

هادی رێزوان - دانشیار زبان و ادبیات عربی، دانشگاه کردستان، ایران

خلاصه مقاله:
ئەحمەدی کوڕی موحەممەدی حەزراوی کە هاوچەرخی نالی بووە، لە کتیبی نزهه الفکردا باسی ئەوە دەکات کە «مەلا خزری ئەفەندی نالی کوردی»، لە ساڵی هەزار و دووسەد و هەشتا و بڕێکی کۆچیدا چووە بۆ مەککە و لەوێ نیشتەجێ بووه. هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە نالی لەو کاتەدا بە تەمەن بووە و پلەی زانیاریشی ئەوەندە بەرز بووە کە لە کۆڕی ئەمیری مەککەدا شانی داوە لە شانی زانایانی ئەو چەرخە. حەزراوی قەسیدەیێکی عەرەبی ۱۱۶ بەیتی لە نالی ئەهێنێت کە لە ستایشی ئەمیری مەککە عەبدوڵڵای کوڕی عەوندایە. بە تێفکرین و ڕامان لەم قەسیدەدا و هەروەها بەراوردکردنێکیشی لەگەل چەند شیعرێکی دیوانە کوردییەکەی نالیدا هەندێک زانیاری بەنرخمان لە بارەی ساڵانی کۆتایی ژیانی نالییەوە بۆ دەردەکەوێ؛ بەتایبەت کە ئێستا بە یارمەتیی چەند بەڵگەنامەی سەردەمی عوسمانی ئەزانین کە نالی کەی و لە کوێ مردووە. نووسەری ئەم باسە کە شەرۆڤەیێکی فارسیشی لەم قەسیدە کردووە، بۆ وەدەرخستنی چەند توێژێک لە دۆخی دەروونی و ژیانی غەریبانەی نالی، سەرنجێکی ئەم شیعرە دوور و درێژەی نالی ئەدات. هەر تەنها بە خوێندنەوەی ئەم پەسنەی نالیدا بۆمان دەر ئەکەوێت کە نالی ساتەوەختێک بۆ بەجێ هێشتنی مەککە دوودڵ بووە و ئەگەرچی دڵی کەڵکەڵەی شارەزوور و هەندێ شوێنی تریشی کردووە، بەڵام لە ئەنجامدا دڵی نەهاتووە وڵاتی حیجاز بەجێ بهێڵێت. هەرچەند کە دوایی تەنگیان پێ هەڵچنیوە و وەکوو لە دیوانە کوردییەکەشدا بۆمان دیاری ئەدات، مەککەی بەجێ هێشتووە و ئەستەمبوڵ گرساوەتەوە و هەر لەوێش کۆچی دوایی کردووە.

کلمات کلیدی:
شیعری کلاسیک, نالی, هەمزییەی عەرەبی, مەککە

صفحه اختصاصی مقاله و دریافت فایل کامل: https://civilica.com/doc/1907518/