CIVILICA We Respect the Science
(ناشر تخصصی کنفرانسهای کشور / شماره مجوز انتشارات از وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی: ۸۹۷۱)

ریالیزمی جادوویی له رۆمانی «دواهه مین هه ناری دونیا»ی به ختیار عه لیدا

عنوان مقاله: ریالیزمی جادوویی له رۆمانی «دواهه مین هه ناری دونیا»ی به ختیار عه لیدا
شناسه ملی مقاله: JR_JOKI-1-1_006
منتشر شده در در سال 1394
مشخصات نویسندگان مقاله:

هیوا وەیسی - مامۆستای به شی زمان و ئه ده بیاتی ئینگلیسیی زانستگای رازیی کرماشان
محه ممه دزاهید سه عیدی ته بار - ده رچووی زمان و ئه ده بیاتی فارسی
عه تا ئەڵماسی - ده رچووی زمان و ئه ده بیاتی به راوردی

خلاصه مقاله:
تێکه ڵاویی راستییه کانی ژیان له گه ڵ داب­ونه ریته کان، بڕواکان و خه یاڵ­په روه رییه له ڕاده به ده رەکانی خه ڵکانی ناوچه ی کارائیب که ئامێته یه که له بیر و بڕوای کۆیله ره شه کانی ئه فریقا له گه ڵ نه ریتی سوورپێسته کانی به ر له کۆلمپ، هۆکاری سه رهه ڵدانی شێوازی نووسینی ریالیزمی جادوویی بوو. به ڵام سه ره ڕای پاڵدانی ئه م رێبازه به ئەمریکای لاتین و گابریه ل گارسیا مارکێزی کولو مبیاییه وه ، ناتوانرێت ئه م شێوازه نووسینه به ته نیا تایبه ت به ئه م ناوچه یه بزانین، چونکوو سووچگه لێک له ره چه ڵه که سه ره تاییه کانی ئه م شێوازه نووسینه ، ده بێت له ئه ده بیاتی رۆژهه ڵات، ئه ده بیاتی خۆماڵی و ناوچه یی ئێراندا بپشکنین. به م پێیه رۆمانی دواهه مین هه ناری دونیا، یه کێ له پڕۆفیشناڵترین رۆمانگه لی کوردییه که به ختیار عه لی هه وڵی داوه له چوارچێوه ی ریالیزمی جادووییدا پێشکه شی بکات. له م رووه وه ئه م نووسینه ده یهه وێ چۆنیه تی به کارهێنانی تێکنیکه کانی شێوازی نووسینی ریالیزمی جادوویی له م رۆمانه دا، بخاته به ر ره خنه و لێکۆڵینه وه . توێژینه وه له دۆزراوه سه ره تاییه کاندا پیشان ده دات که ئه م رۆمانه نووسراوه یه که که زۆربه ی هه ره زۆری تایبه تمه ندیگه لی ریالیزمی جادوویی تێدایه و نووسه ر به هه موو شاره زاییه وه و به دوور له هه ر چه شنه دادوه ری و هه ڵوێستگیرییه که وه ، راستییه بایه خدار و قووڵەکانی کۆمه ڵگای خۆیی له دۆخێکی خه یاڵی و نائاشنادا ده ربڕیوه ، به چه شنێک که خوێنه ر له لێک­جیاکردنه وه ی دونیای راسته قینه و دونیای خه یاڵیدا تووشی گومان و دوودڵی ده بێت و له م نێوه نده دا، به رجه وەند و دیمه نگه لێکی نوێمان بۆ ده کاته وه که له وێدا ژیانێکی مرۆیی ئایدیال و هیوابه خش و به دوور له ده مارگیری و دوگماتیکگه لی ملهوڕانه و فاشیستیانه وێنا کراوه .

کلمات کلیدی:
ریالیزمی جادوویی, رۆمان, به ختیار عه لی, دواهه مین هه ناری دونیا

صفحه اختصاصی مقاله و دریافت فایل کامل: https://civilica.com/doc/1907539/