CIVILICA We Respect the Science
(ناشر تخصصی کنفرانسهای کشور / شماره مجوز انتشارات از وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی: ۸۹۷۱)

شیکاریی شیعری کوردیی منداڵان ( نموونە: منداڵ و ژینگە و هۆنراوەی ژینگەیی)

عنوان مقاله: شیکاریی شیعری کوردیی منداڵان ( نموونە: منداڵ و ژینگە و هۆنراوەی ژینگەیی)
شناسه ملی مقاله: JR_JOKI-9-2_013
منتشر شده در در سال 1402
مشخصات نویسندگان مقاله:

آرش مهربان - خوێندکاری ماستەری زمان و ئەدەبی فارسی، کۆلێژی زمان و وێژە، زانکۆی کوردستان، سنە، ئێران.
سید اسعد شیخ احمدی - مامۆستای زمان و ئەدەبی فارسی، زانکۆی کوردستان، سنە، ئێران.

خلاصه مقاله:
بە پێچەوانەی سەدەکانی ڕابردوو کە بایەخێکی ئەوتۆ بە منداڵ و گوتاری منداڵانە نەدرابوو، ئەمڕۆکە منداڵ وەک کەسایەتییەکی هەستیار و گرینگ ناسراوە. لەم نێوەدا ئەدەبی منداڵان وەک یەکێک لەو بەستێنانەی کە هۆی پێوەندیی زیاتری منداڵ لەگەڵ دنیای دەوروبەریدا و ئاوێتەبوونی لەگەڵ حەز و خواستێکی منداڵانەیە، زۆر زیاتر لە پێشوو بایەخی پێ دەدرێت. لە ئەدەبی منداڵاندا شیعر دەور و پێگەیەکی تایبەتی هەیە و بەهۆی ئەوەی شیعری منداڵان هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی تایبەت بە خۆیەتی، نووسینی هەستیارییەکی بەرچاوی دەوێت. لەم توێژینەوەیەدا دوای تاوتوێی چەمکی منداڵ و قۆناغەکانی منداڵی، دوو بەرهەمی تایبەت بە منداڵان بە ناوەکانی منداڵ و ژینگە و هۆنراوەی ژینگەیی بەپێی پێوەرەکانی ئەدەبی منداڵان خوێندنەوەیان بۆکراوە. شێوازی ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە وەسفی– شیکارییە. لەم توێژینەوەیەدا وێڕای شیکردنەوەی تایبەتمەندییەکانی شیعری منداڵان لە دوو بەرهەمی دەست نیشان کراو، لێکدانەوەی گشتی بۆ ناوەرۆکی شیعرەکان کراوە. ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەریدەخەن ئەم شیعرانە بەپێی حەز و خواستی منداڵانە نەنووسراون و زیاتر تێکەڵ بوونی چەمکەکانی گەورەساڵانە کە بە سەر دەقێکی منداڵانەدا سەپێندراون. لەبەرچاونەگرتنی شێوازی هۆنینەوەی شیعریی منداڵان، نەبوونی چەمکی خەیاڵ و وێنەی خەیاڵی تایبەت بە منداڵ، بوونی کۆمەڵێک هێما، خوازە و درکەی تایبەت بە شیعری گەورەساڵان و دەرکەوتنی لایەنی ئامۆژگاری شیعرەکان، ئاکامی هەڵسەنگاندن و شیکاریی ئەو دوو بەرهەمە شیعرییەیە کە لە باشووری کوردستان چاپ و بڵاو کراونەتەوە.

کلمات کلیدی:
منداڵان, ئەدەبی منداڵان, شێعری منداڵان, منداڵ و ژینگە, هۆنراوەی ژینگەیی

صفحه اختصاصی مقاله و دریافت فایل کامل: https://civilica.com/doc/1924718/