زاری «کوردیی ناوەندی» و ناوە هەمەچەشنەکانی: چەند سەرنجێکی نوێ
Publish place: Journal of Kurdish Literature، Vol: 7، Issue: 2
Publish Year: 1400
نوع سند: مقاله ژورنالی
زبان: Persian
View: 92
This Paper With 20 Page And PDF Format Ready To Download
- Certificate
- من نویسنده این مقاله هستم
استخراج به نرم افزارهای پژوهشی:
شناسه ملی سند علمی:
JR_JOKI-7-2_014
تاریخ نمایه سازی: 24 بهمن 1402
Abstract:
زارە کوردییەکان بە ناوی جۆراوجۆری وەک کورمانجی، سۆرانی، کەڵهوڕی و هتد ناسراون، هەندێک شێوەزاریش بە ناوی عەشیرەت و ناوچە و شار ناسراون وەک جافی، سورچی، خۆشناوەتی، سلێمانی، هەولێری، گەرمیانی و تاد. دیالێکتی کوردیی ناوەندی وەک زارێکی سەرەکیی زمانی کوردی کە ئێستا زیاتر بە «سۆرانی» ناوبانگی هەیە، هەر لە سەرەتای گەشەکردنی وەک زمانێکی ئەدەبی لە میرنشینی باباندا لە کۆتایی سەدەی هەژدەهەمەوە هەتا ئێستا بە چەندین ناوی جیاواز ناسراوە. ئەم زارە کوردییە لە سەرەتادا لە نێو شیعری شاعیرانی میرنشینی باباندا هەتا سەرەتای سەدەی بیستەمیش بە «کوردی» ناوی هاتووە، بەڵام زاری دیکەی کوردی وەک کوردیی باکوور بە «کورمانجی»، کوردیی گۆرانیش بە « گۆران» و هەندێک جاریش بە «کوردی» ناوی هاتووە. لە بیستەکانی سەدەی بیستەم، زاری کوردیی ناوەندی ناوێکی نوێی بۆ پەیدا دەبێت و بە «بابانی» دەناسرێت، دواتریش بە کرمانجیی خواروو و کرمانجیی ناوەڕاست دەناسرێت. لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمیش ناوێکی نوێی بۆ پەیدا دەبێت و بە «سۆرانی» دەناسرێت. ئەم ناوەی دوایی ئێستا باوترین ناوە بۆ ئەم زارە کوردییە. لەم توێژینەوەیەدا ڕەگوڕیشەی پەیدابوونی ئەم ناوانە و چۆنیەتیی بڵاوبوونەوەی شی کراوەتەوە. ئەمەش ڕوون کراوەتەوە کە ناوی سۆرانی ناوێکی گونجاو نییە بۆ ئەم زارە، چونکە ئەم ناوە هیچ پێشینەیەکی مێژوویی نییە و لە کۆندا ناوی میرنشینێک بووە و ئێستاش ناوێکی ناوچەییە بۆ بنزارێکی ناوچەیی کوردیی ناوەندی، بۆیە ئەم ناوە لەگەڵ قەوارەی ئاخێوەرانی ئەم زارە ناگونجێت کە لە دوو بەشی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندان. لە ڕووی جوگرافییەوەش، ئەم زارە لە ناوەڕاستی کوردستان و لە نێوان هەردوو زاری سەرەکیی کوردی، کوردیی باکوور و کوردیی خواروو، هەڵکەوتووە، بۆیە ڕاستترین و زانستیترین ناو بۆ ئەم زارە، کوردیی ناوەندییە.
Keywords:
Authors
سوداد ڕەسوول
دانشجوی دکتری زبان شناسی اجتماعی، دانشگاە ساینس، مالزی، دانشکده زبانها، ادبیات و ترجمە. پینانگ، مالزی.
مراجع و منابع این Paper:
لیست زیر مراجع و منابع استفاده شده در این Paper را نمایش می دهد. این مراجع به صورت کاملا ماشینی و بر اساس هوش مصنوعی استخراج شده اند و لذا ممکن است دارای اشکالاتی باشند که به مرور زمان دقت استخراج این محتوا افزایش می یابد. مراجعی که مقالات مربوط به آنها در سیویلیکا نمایه شده و پیدا شده اند، به خود Paper لینک شده اند :