هه ڵوێست له ئه ده بی کوردی و فارسیدا: خوێندنەوەی شیعری کامه ران موکری و فه ڕوخی یه زدی به نموونه
Publish place: Journal of Kurdish Literature، Vol: 6، Issue: 1
Publish Year: 1399
نوع سند: مقاله ژورنالی
زبان: Persian
View: 54
This Paper With 31 Page And PDF Format Ready To Download
- Certificate
- من نویسنده این مقاله هستم
استخراج به نرم افزارهای پژوهشی:
شناسه ملی سند علمی:
JR_JOKI-6-1_006
تاریخ نمایه سازی: 24 بهمن 1402
Abstract:
کامه ران موکری و فه ڕوخی یه زدی وه ک دوو له شاعیره دیار و به رجه سته کانی ئه ده بیاتی فارسی و کوردی و شاعیرگه لێکی دەروەست و خاوه ن هه ڵوێست، هه میشه شیعره کانیان له خزمه تی کۆمه ڵگادا بووه و ویستوویانه له ڕێی قه ڵه مه که یانه وه ده رد و ئازار و مه ینه تییه کانی خه ڵکی پیشان بده ن. ئه وان وێڕای ئه وه ی قه ڵه مه که یان بۆ هه ڵوێست نواندن دژ به سته م و نادادییه کان به کار خستووه ، خه ڵکیشیان دژ به زوڵم و سته م و بێدادییه کۆمه ڵایه تیی و سیاسیی و ئاینییه کان هان داوه . سه ره ڕای ئه وه ی له ڕووی کاته وه به ته واوی هاوسه رده می یەکتر نه بوون، بەڵام به روونی دیاره که که شوهه وای ژیانیان له جوغڕافیای ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاستی سه رده می نێوان شه ڕی جیهانی یەکه م و دووهه مدا زۆر وێک چووه . هه ر بۆیه ش هه ڵسه نگاندنیان له ڕووی ئه ده بی به راوردکارییه وه شیاو و جێی سه رنجه . بیر و سۆزی به رچاوی نه ته وه یی به شێوه یەکی پته و و به هێز، هه وڵی بێوچان بۆ ڕوونکردنه وه ی بارودۆخی سیاسی و کۆمه ڵایه تی وڵات بۆ به رده نگ و به تایبه ت چینه ژێرده سته کان، به ره وڕوو بوونه وه ی بێ پێچوپه نا له گه ڵ ناڕێکیی کرده وه و خه یانه ته کانی که سایه تییه سیاسی و حکوومییه کان، به رنگاری و گازنده دژ به ده ستتێوه ردانی هێز و هزره بیانییه که ن له ناوخۆی وڵات و به رنگاری و هێرشکردنه سه ر فێڵبازی و چه وتیی که سایه تییه ئایینیه کان یان ئه و که سانه ی به ناوی ئایین به هره ی ئابووری و کۆمه ڵایه تی بۆخۆیان ده سته به ر ده که ن، ئه و خاڵانه ن که به شێوه ی هاوبه ش، وێنه یەکی زه ق و به رچاو له هه ڵوێستدار بوون و سۆزی گشتگیری هونه ری و بیری قووڵی سیاسی-کۆمه ڵایه تی له به رهه مه کانی هه ردووک نووسه ردا وه ده رده خات. به راوردکاریی بۆچوونی ئه و دوو نووسه ره سه باره ت به ئایین و چه مکه ئایینیه کان، ده رخه ری جیاوازییه کی ورده له نیگایان بۆ دین؛ گه رچی خودی ئایین وه ک چه مکێک و پێگه یێکی کۆمه ڵایه تی و بگره مێژوویی بۆ نزیککردنه وه و ڕێکخستنه وه ی چینه کان له شیعری فه ڕوخی یه زدیدا ئاماژه ی پێکراوه ، به ڵام دین، به و شێوه یه له به رهه مه کانی مۆکریدا ده رنه که وتووه و ته نانه ت ئاماژه ی نه رێنیشی پێنه کراوه .
Keywords:
Authors
هیرش کریم حمید
دانشجوی دکتری زبان و ادبیات فارسی، دانشگاه کردستان، سنندج، ایران
سرحد حسین قادر
اداره آموزش و پرورش گرمیان، کەلار، کردستان عراق
مراجع و منابع این Paper:
لیست زیر مراجع و منابع استفاده شده در این Paper را نمایش می دهد. این مراجع به صورت کاملا ماشینی و بر اساس هوش مصنوعی استخراج شده اند و لذا ممکن است دارای اشکالاتی باشند که به مرور زمان دقت استخراج این محتوا افزایش می یابد. مراجعی که مقالات مربوط به آنها در سیویلیکا نمایه شده و پیدا شده اند، به خود Paper لینک شده اند :