ڕاست کردنەوەی چەند هەڵەیەکی شیعری نالی لە ئاستی زمانیدا
Publish place: Journal of Kurdish Literature، Vol: 10، Issue: 1
Publish Year: 1403
نوع سند: مقاله ژورنالی
زبان: Persian
View: 88
نسخه کامل این Paper ارائه نشده است و در دسترس نمی باشد
- Certificate
- من نویسنده این مقاله هستم
استخراج به نرم افزارهای پژوهشی:
شناسه ملی سند علمی:
JR_JOKI-10-1_004
تاریخ نمایه سازی: 8 اسفند 1402
Abstract:
ساخکردنەوەی ڕەخنەیی دیوانی شاعیران کلاسیک، بەتایبەت شاعیرانی خاوەن شێواز و ناسراو یەکەمین هەنگاو بۆ ساخکردنەوەی ئەو بەرهەمانەیە. نالی لە پێشەنگەکانی قوتابخانەی کوردیی ناوەندییە کە کارتێکەریی لەسەر بەشێکی بەربڵاو لە شاعیرانی دوای خۆی بووە. دیوانی نالی یەکێک لە بەرهەمە ناوازە و ناسراوەکانی وێژەی کوردییە کە تا ئێستا چەندین جار لە لایەن ساخکەرەوانەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە؛ بەڵام هێشتا بوونی هەڵە لە ئاستی زمانی، وشەیی و لێکدانەوەیی لە بەشێک لە شیعرەکانیدا بابەتێکی دیارە. ئەو توێژینەوەیە هەوڵێک بووە بۆ ڕاست کردنەوەی چەند هەڵەیەکی شیعری نالی لە ئاستی وشەیی و لێکدانەوەیی و دەرخستنی دوو چوارینە لە بەشی فارسی دیوانی نالی کە بە هەڵە بە ناوی نالی تۆمار کراوە. خراپ خوێندنەوە لە لایەن بنووسان و ساخکەرەوان و دەست تێوەردانی هەڵە هۆی تێکدانی بەشێک لە شیعرەکانی نالی بووە و لە ئەنجاما لە زۆر دێڕدا لێکدانەوەی ناتەواوی لێ کەوتۆتەوە. لەم لێکۆڵینەوەیەدا بە پشت بەستن بە پێوەری ڕەوانبێژی و پێوەری زمانی لە دێڕە دەست نیشان کراوەکانی دیوانی نالی، هۆی دروستی وشە ڕاست کراوەکان دەربڕاوە. ئەو توێژینەوەیە بە شێوازیی شیکارانە– وەسفی شیعری نالی خستۆتە بەر پشکنین. دەرخستنی هۆکارەکانی دروستی وشە و واتای دێڕە راست کراوەکان لە لایەک سەلمێنەری مەودای زۆر لە نێوان وتەی شاعیر و بۆچوونی ساخکەرەوەیە و لە لایەکی تر، دەرخەری هۆکاری سەرهەڵدانی بەشێک لە هەڵەکانی شیعری نالی بووە. ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە ڕوونی دەکاتەوە شیعری نالی چ لە باری لێکدانەوەیی و چ لە باری ساخکردنەوەیی پێویستی بە پێداچوونەوە و ساخکردنەوەی دووبارە بەپێی نوسخە خەتییەکان هەیە.
Keywords:
Authors
جعفر قهرمانی
کارشناس ارشد زبان و ادبیات فارسی